١٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ٢٠:٣٠
29 سەربازی ئەرتەشی تورکیا لە زاپ کوژران

پەکەکە پاگەندەی کرد کە 29 سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ئەو هێزانە لە چیای زاپ هەڵکەوتوو لە هەرێمی کوردستان کوژراون.

 پارتی کرێکارانی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کوژرانی 29 سەربازی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ئەو هێزانە لە چیای زاپ هەڵکەوتوو لە باکووری هەرێمی کوردستانی کرد.

هێزەکانی هەپەگە لقی سەربازی پەکەکە لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی ئەو هێزانە لە ناوچەی پارێزراوی مێدیا لە چیای زاپ 29 سەربازی تورکیا کوژراون.

342/